ڕاگرایەتی کۆلێجی پزیشکیی ددان/ زانکۆی سلێمانی، هەستا بە دروستکردنی تابلۆی شەرەف بۆ دەرچووە یەکەمەکانی کۆلێج. دروستکردنی ئەم تابلۆیەش بەری ڕەنج و ماندووبونی خۆتانە، بۆیە ڕاگرایەتی کۆلێج شانازی بە هەموو دەرچووان و هەموو یەکەمەکانەوە دەکات. لەبەرئەوەی بە دەرچونتان سەلمانتان کە توانای کاری گەورەتان هەیە و بەرپرسیارییەتی گەورەش لە ئەستۆ بگرن.
لەکۆتاییدا دەڵێین هەموو ناوەکانی ناو ئەم تابلۆیە لە لای ئێمە نوێنەری سەرجەم دەرچوانی کۆلێجەکەمانن چونکە ئێوە هەمووتان کەسانی دڵسۆز و ماندووی ئەم ووڵاتەن.
هیوادارین ژیانتان پربێت لە خۆشی و سەلامەتی و بەدی هێنانی سەرجەم ئاواتەکانتان.
ڕاگرایەتی کۆلێجی پزیشکیی ددان