لەڕۆژانی ٨-٩ /١٢ / ٢٠٢٣
کۆلێجی پزیشکیی ددان / زانکۆی سلێمانی، لە شاری بغداد بەشداریکرد لە کۆنفڕانسی یەکەمی ڕاگرەکانی کۆلێجی پزیشکیی ددانی زانکۆ عەرەبییەکان. کە تیایدا باس لە سێ تەوەرە کرا:
تەوەرەی یەکەم / بریتیبوو لە چۆنییەتی بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتێ.
تەوەرەی دووەم / بریتیبوو لە ئاڵوگۆرکردنی سەرپەرشتیاران و هەڵسەنگێنەران لە نێوان زانکۆکاندا لە بواری خوێندنی باڵا و خوێندنی بەرایی.
تەوەرەی سێیەم / بریتیبوو لە ئاڵوگۆڕکردنی خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوێندنی بەرایی.