سەردانکردنی سەرۆکی زانکۆ بۆ کۆلێجی پزیشکیی ددان

August 28, 2023
News

سەردانکردنی سەرۆکی زانکۆ بۆ کۆلێجی پزیشکیی ددان

بەڕێز/ پ.د.کۆسار محمد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژی ٢٨ / ٨/ ٢٠٢٣ بە یاوەری بەڕێز/ پ.د. کاوە جمال، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و تیمی هاوڕێی سەردانی کۆلێجی پزیشکیی ددانی کرد لە کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی. پاشان بەڕێز/ پ.ی.د. ڕەنجدەر محمود عثمان ڕاگری کۆلێج و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج پێشوازیان لێکردن.
لەم سەردانەدا بەڕێزیان چەند شوێنێکی کۆلێجیان بەسەرکردەوە.
پاشان بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گوێبیستی هەواڵ و چالاکی و داواکاری و کەموکورتیەکانی کۆلێج بێت، کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج و سەرجەم بەشە زانستی و کارگێڕییەکانی کۆلێج کرد.
شایەنی باسە لەم کۆبونەوەیەدا بەڕێز ڕاگری کۆلێج هەستا بە پێشکەشکردنی Presentation، کەتیایدا تیشکی خستەسەر پێداویستیەکانی کۆلێج و لەهەمانکاتیشدا تێڕوانینی کۆلێجی بۆ خزمەتکردنی شاری سلێمانی و زانکۆی سلێمانی ڕوونکردەوە.
هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج کێشە و کەموکورتی و پێداویستیەکانی کۆلێجیان ڕوونکردەوە و خستیانە بەردەمی بەڕێزیان.
لەکۆتاییدا سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی بەردەست و پاشان بە پێی توانا، بەڵێنی جێبەجێکردنی کێشە و داواکرییەکانی کۆلێجی دا.
11 22 33 44 55 66 77 88 12

Share It on

Related News 

1000028862
May 13, 2025

نۆەژەنکردنەوەی هۆلەکانی خۆیندن

دروست کردن و نۆەژەنکردنەوەی هۆلەکانی خۆیندنی بەرایی وبالا وهۆلی تایبەت بەگفتوگۆی نامەی ماستەر ودکتوراە وە هۆلی سیمنارووورکشۆب وسیمپوزیۆم لەکۆلیجی پزیشکیی ددان لەزانکۆی سلیمانی
Read more...
1000028285
May 4, 2025

Implant Demo Live Demonstration

یەکیک لەهەنگاوەکانی کۆلیجی پزیشکیی ددان لەزانکۆی سلیمانی بۆ پیداجوونەوە بەپرۆگرامەکانی خۆیندنی بەرایی، وانەی Dental Implantology لەسیمیستەری نۆیەم بۆ ماوەی دوو سالە جیگیرکراوە وە لەمیانەی ئاشنابوونی خۆیندکاران ئەمرۆ بەرواری 3/5/2025 رۆژی شەمە لەهۆلی Digital Lab ی کۆلیج ورکشۆبیک لەسەر Implant Demo Live Demonstration لەسەر ئیسکی دەستکرد لەلایەن مامۆستایانی وانەکە بەریزان (د.داستان تاهیر، د.کاوان صلاح الدين و د.ئارام محمد) پیشكەش بەخۆیندکارانی قۆناغی پینجەمەی کۆلیج پیشکەش كرا.

بەهیوای سەرکەوتن

Read more...
calendar-fullchevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram