ڕانکینگی زانکۆ

September 21, 2023
News

ڕانکینگی زانکۆ

هەموومان لە کۆلێجی پزیشکیی ددان/ زانکۆی سلێمانی، شانازی دەکەین بەو هەموو خەڵکە دڵسۆزەی لامانە، بەشێوەیەک هەموان وەک یەک تیم هەڵدەستین بە خزمەتکردنی چارەخوازانی خۆشەویست.
بۆیە لێرەدا، وەک ڕاگرایەتی کۆلێج خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین، پێتان ڕابگەێنین کە بە پێی ڕانکینی سایماگۆ ( Scimago ) کۆلێجەکەمان لەسەر ئاستی عێڕاق ڕانکینی دووەمی بەدەستهێناوە لەنێوان ( ٧٠ ) کۆلێجی پزیشکیی ددانی حکومی و ئەهلی لەسەر ئاستی هەموو عێڕاق. ئێستا کۆلێجەکەمان خاوەنی ( ١٠١ ) توێژینەوەیە لەگۆڤارەکانی خاوەن فاکتەری کاریگەر. هەر لە ساڵی ٢٠٢٣ ( ١٦ ) توێژینەوەی لەو گۆڤارانەدا بڵاوکردۆتەوە. ئەمەش بۆخۆی کارێکە پێشتر نەکراوە. دیارە ئیلهامی ئەم سەرکەوتنە گرنگە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ماندونەناسی توێژەران و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی خۆشەویست.
بەم بۆنەیەوە ڕاگرایەتی کۆلێج دووبارە سوپاسگوزاری و دەستخۆشی خۆی بۆ یەکە بە یەکەتان دەردەبڕێت، لەهەمان کاتدا بەرپرسیارییەتیمان زیاتر دەکات.
بە هیوای سەرکەوتنی زیاتر، هەروەها خۆشی و سەلامەتی و ئاسایی بونەوەی گوزەران بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی خۆشەویست.
ڕاگرایەتی کۆلێجی پزیشکیی ددان
٢١ /٩ /٠٢٣ پێنج شەممە
https://www.scimagoir.com/methodology.php

Share It on

Related News 

473706882 1137145034538622 4219940440962649995 N
January 14, 2025

تاقیگەی فانتۆم

preclinical fixed prosthodontics ئاشناکردنی خوێندکارانی قۆناغی سێ( سیمستەری پێنجەم )لە وانەی

 بە بەکارهێنانی قاڵبی دیجیتالی کە لەمڕۆدا وەکو ئامێرێکی سەرکەوتوو لە کلینیکی ددانی مۆدێرن  بەکار دەهێنرێت،و هەروەها قاڵبگرتنی ئاسایی بە ماددەی

Rubberbase imrpression material

لە لایەن خوێندکارانەوە لە تاقیگەی فانتۆم

Read more...
Img 2674
January 9, 2025

مەراسیمی ڕێزلێنان

لە ڕۆژی ٥\١\٢٠٢٥ مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر بێستون فایەق نووری ڕێکخرا لەسەر بەخشینی چەند پەرتوووکێکی پزیشکی لە لایەن بەڕێزیەوە بۆ کۆلێجی پزیشکیی ددان.
هیوای لەشساغی و سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.
Read more...
calendar-fullchevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram