پێشکەوتنی دیجیتاڵ و بەکارهێنانی ڕێبەری نەشتەرگەری کارئاسانی تەواوی بۆ پزیشکانی ددان کردووە و خزمەتێکی ئێجگار زۆری گەیاندووە بەتایبەتی لە بواری چاندنی ددان و نەشتەرگەریەکانی ئێسک و پووک. کاری خوێندکاری قۆناغی ٥ ی زانکۆکەمان (ژیوار عومەر) کە لە زانکۆی سلێمانی لە ڕێگەی بەکارهێنانی ڕێبەری نەشتەرگەرییەوە توانرا بە شێوازێکی زۆر سەرکەوتوو و تەکنیکێکی تازەوە
(Greater palatine nerve block)
ئەنجام بدرێت لە ڕێگەی دیاریکردنی
(greater palatine canal)
وە لە تیشکی سێ دووریداو وە دیزاین کردنی ڕێبەری نەشتەرگەری لەو شوێنە بە شێوازێکی زۆر لێهاتوو ، کە سوودێکی ئێجگار زۆری هەیە لە هەر نەشتەرگەرییەک کە لە شەویلگەی سەرەوەدا بکرێت بەتایبەتر
(pterygoid implants)
کە شێوازێکی تەواو مۆدێرن و تازەگەریەکی نوێیە لە جیهانی پزیشکییدا.