جیهانی دیجیتاڵ و ڕێبەری نەشتەرگەری کارئاسانی تەواوی بۆ پزیشکانی ددان کردووە لە زۆر بواردا ، کاری خوێندکاری قۆناغی پێنجی کۆلێجەکەمان (ژیوار عومەر) لە زانکۆی سلێمانی بە سەرپەرشتی (د.دلێر عەلی خورشید) لە لەڕێگەی تەکنیکێکی تازەوە بە ڕێگەیەکی نوێ و وە چارەسەرێکی مۆدێرنەوە بە بەکارهێنانی
(gingivectomy guide + DSD and two scan utilization)
توانرا بە سەرکەوتووی نەشتەرگەری جوانکاری پووک
(gingivectomy)
ئەنجام بدرێت بۆ چارەخوازێك كە سەردانی كلینیكی فێركاری كۆلێژی پزیشكیی ددانی كردووە لە بەشی نەخۆشیەكانی پوك ودەوروبەری ددان، لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێری سکانەر و تیشکی سێ دووری و وە ئامێری تایبەت بە کۆلێجی پزیشکی ددان-زانکۆی سلێمانی ، پێش نەشتەرگەرییەکە پلانی ورد بۆ نەخۆش دادەنرێت بە شێوازێک کە ئەنجامەکەی هەر وەک پلانەکە دەبێت و وە کارئاسانی تەواو بۆ نەشتەرگەریەکە دەکات.