بەشی ڕاستکردنەوەی ددان لە کۆلێژی پزیشکی ددان بە ھەماھەنگی لەگەل ھەمان بەش لە زانکۆی بەغداد یەکەمین کۆڕبەندی ڕاستکردنەوەی ددان ئەنجام دەدات لە عێراق وکوردستان، چاوەڕوانی پڕۆگرامی کۆڕبەندەکەبن

 

The Dental Rehabilitation Department of the Faculty of Dentisty in coordination with the same department at the University of Baghdad is conducting the first dental rehabilitation conference in Iraq and Kurdistan، waiting for the program.

ڕۆژی کۆلێج
بە سەرپەرشتی بەڕێز/ پرۆفیسۆر د. کۆسار محمد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بەشێک لە ستافی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژی ٧ / ٣ /٢٠٢٤ ڕاگرایەتی کۆلێجی پزیشکی ددان هەستا بە ئەنجامدانی ڕۆژی کۆلێج کە تیایدا کۆمەڵێک چالاکی زانستی و تەرفیهی بۆ خوێندکاران ئەنجام درا.
 هەروەها کۆمەڵێک هۆڵ و لق و یەکەی پاکژکەرەوەی ناوەندی بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری و تاقیگەی تازە بۆ کۆلێج کرایەوە.
   بەم بۆنەیەوە ڕاگرایەتی کۆلێج خۆی بە خۆشحاڵ دەزانێت کە سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکارانی ئەزیزی کۆلێج بکات، هەروەها هیوای سەرکەوتنی ساڵی خوێندن بۆ گشت خوێندکارانی بەرایی و باڵای کۆلێج دەخوازێت.
هەر بەم بۆنەیەوە کۆلێجی پزیشکی ددان بەناوی سەرجەم مامۆستایان و ستاف و هاوڕێیان و خوێندکارانی کۆلێج، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ هاوڕێ و مامۆستای بەڕێزی کۆلێجەکەمان دکتۆرە ( شەوبۆ ) دەخوازین.

 

ئەمرۆ ٤\٣ لە مەراسیمێکی شایستەدا بۆ یەکەم جارە لە زانکۆی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە دەرچووانی خوێندکارانی خوێنانی باڵا بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا  لەسەر ئاستی زانکۆی سلێمانی . بەهیوای سەرکەوتنی زیاتر

 

Today، 4/3 in a ceremony worthy of the first time at sulaymaniyah University، the higher education graduates were awarded the honor prize for higher education، master’s and doctoral studies at the University of Sulaymaniyah. Hoping for more success.

 

 

 

College of Dentistry will arrange a workshop for college staff from 12/2/2024 to 13/02/2024. The workshop will be about introducing scientific software and its mechanism.

Date: 12/2/2024 Monday
Time: 10 am-11 am
Venue: Prof. Dr. Nzar Talabani’s hall.
Departments: Periodontics
Basic sciences
Oral Diagnosis
Oral and Maxillofacial surgery.
————————————————
Date: 13/2/2024
Time: 9 am-10 am
Venue: Prof. Dr. Nzar Talabani’s hall.
Department: Conservative Orthodontics
————————————————
Date 13/2/2024
Time: 10 am-11 am
Venue: Prof. Dr. Nzar Talabani’s hall.
Departments: Prosthodontics, Pedodontics, Community Oral Health.

  کۆلێجی پزیشکیی ددان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی زنجیرەیەك لە وۆرکشۆپ بۆ ستافی کۆلێج بۆ ناساندنی سۆفتوێری لیجنەی زانستی و شێوازی بەکار هێنانی کە لە لایەن مامۆستا میران حکمت محمد درووست کراوە، مامۆستا لە کۆلێج

شوێن و کات : کۆلێجی پزیشکیی ددان – هۆڵی دکتۆر نزار

١٢\٢\٢٠٢٤ بۆ ١٣\٢\٢٠٢٤

Screenshot 2024 02 09 At 9.35.44 Am

Screenshot 2024 02 09 At 12.19.33 Am

 

 

 

 

College of Dentistry will arrange the first annual meeting for postgraduate studies on 20/02/2024—Venue University of Sulaimani – Congress. Hall 8.

 

کۆلێجی پزیشکیی ددان/ زانکۆی سلێمانی.

هەڵدەستێ بەسازکردنی یەکەم دیداری زانستی بۆ دەرچوان و خوێندکارانی خوێندنی باڵای کۆلێج.

کە بریتیە لە پێشکەشکردنی توێژینەوەکان و کاری خوێندکارانی خوێندنی باڵا ( دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا ) بە شێوەی پریزینتەیشن و پۆستەر نمایش دەکرێت.

ڕێکەوت: ٢٠ / ٢ /٢٠٢٤

شوێن:

کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، هۆڵەکانی کۆنگرێس، هۆڵی B

 

Img 20240207 Wa0005

لە پێناو بەستاندەرکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی بەرای و باڵا لە کۆلێجی پزیشکیی ددان زانکۆی سلێمانی.
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و ڕاگرایەتی کۆلێجی پزیشکیی ددان، هەستان بە واژۆکردنی یاداشتی لێک تێگەیشتنی زانکۆی دەندی لە بریطانیا کە ڕانکینی بە پێی تایمس هایەر ئێجیوکەیشن (Times Higher Education) ٢٠١-٢٥٠ و زانکۆی سلێمانی. ئەمەی خوارەوەش دەقی یاداشتنامەکیە:
زانكۆی سلێمانی و زانكۆی دەندی بەریتانی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد
پڕۆفیسۆر د. كۆسار محەمەد، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لەوەفدێكی زانكۆی دەندی بەریتانی كرد كە پێكهاتبوون لەهەریەك لە پرۆفیسۆر ئییان گیلێسپی، جێگری سەرۆکی زانکۆکە لەگەڵ جەیسۆن نۆریس، بەڕێوەبەری پەیوەندییەجیهانییەکان، بە هاوەڵی د.کارزان کەریم ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و پەروەردە.
ئامانجی سەردانەکەیان بەهێزکردنی پەیوەندی ئەکادیمی و پەرەپێدانی هاوبەشی نێودەوڵەتییە لە بواری پزیشکی ددان دا، هەروەها واژۆ كردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بوو لەنێوان هەردوو زانكۆكەدا، كە ئەو یاداشتنامەیە ئاماژەیە بۆ هەوڵە هاوبەشەکان لە پەرەپێدانی پڕۆگرامی پزیشکی ددان، جگەلەوەش دەستپێشخەرییەکانی بڕوانامەی هاوبەش لە نێوان هەردوو زانکۆدا.
هەر لەو سەردانەیاندا وەفدەكەی زانكۆی دەندی سەردانی کۆلێژی پزیشکی ددان ـی زانکۆی سلێمانیان كرد و لەنزیكەوە هۆڵ و تاقیگەكانی خوێندنیان بەسەركردەوە.
زانکۆی دەندی وەک باشترین دامەزراوەی پزیشکی ددان لە بەریتانیا ڕیزبەندی کراوە، لەگەڵ زانکۆی سلێمانی لەئامادەکاریدان بۆ دەستپێکردنی کاری هاوبەشی زانستی، بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی ئەکادیمی بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و توێژەران لەنێوان هەردوو زانکۆکەدا.
Img3

لە چوارچێوەی گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندنی کۆلێجی پزیشکیی ددان/ زانکۆی سلێمانی.

بەشێوازێک کە بگونجێ لەگەڵ ستانداردی فێربوون بە سیستەمی بۆڵۆنیا پڕۆسێس و لە پاش داهێنانی وانەی ( Dental Implantology ) ( COD506 ) لە سیمستەری یەکەم، قۆناغی پێنجەم لە چالاکییەکدا

ئەمڕۆ ٢٥ / ١ /٢٠٢٤ خوێندکارانی قۆناغی ناوبراو هەستان بە پیشاندانی ١٤ پۆستەر وەک ئەساینمێنت چالاکیان ئەنجامدا.

بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان…

 

A6

567(Dental Anatomy and Morphology I) Lab

لە ڕۆژی ١٦\١١\٢٠٢٣ لە کۆلێجی پزیشکیی ددان تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئەنجامدرا بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ دیاری کردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە کۆلێج

 

 

بەڕێز/ پ.د.کۆسار محمد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژی ٢٨ / ٨/ ٢٠٢٣ بە یاوەری بەڕێز/ پ.د. کاوە جمال، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و تیمی هاوڕێی سەردانی کۆلێجی پزیشکیی ددانی کرد لە کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی. پاشان بەڕێز/ پ.ی.د. ڕەنجدەر محمود عثمان ڕاگری کۆلێج و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج پێشوازیان لێکردن.
لەم سەردانەدا بەڕێزیان چەند شوێنێکی کۆلێجیان بەسەرکردەوە.
پاشان بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گوێبیستی هەواڵ و چالاکی و داواکاری و کەموکورتیەکانی کۆلێج بێت، کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج و سەرجەم بەشە زانستی و کارگێڕییەکانی کۆلێج کرد.
شایەنی باسە لەم کۆبونەوەیەدا بەڕێز ڕاگری کۆلێج هەستا بە پێشکەشکردنی Presentation، کەتیایدا تیشکی خستەسەر پێداویستیەکانی کۆلێج و لەهەمانکاتیشدا تێڕوانینی کۆلێجی بۆ خزمەتکردنی شاری سلێمانی و زانکۆی سلێمانی ڕوونکردەوە.
هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج کێشە و کەموکورتی و پێداویستیەکانی کۆلێجیان ڕوونکردەوە و خستیانە بەردەمی بەڕێزیان.
لەکۆتاییدا سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی بەردەست و پاشان بە پێی توانا، بەڵێنی جێبەجێکردنی کێشە و داواکرییەکانی کۆلێجی دا.
11 22 33 44 55 66 77 88 12

a

99

From 22-23 June 2023, the College of Dentistry has successfully arranged the 3rd Dental Meeting Conference with the collaboration of the University of Sulaimani and Kurdistan Dental Association.

 

imag11

chevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram