بەمەبەستی پێداچوونەوە بە پڕۆگرامەكانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا و هەڵسەنگاندنی ژێرخانی كۆلێژو زانكۆكە، تیمێكی سكوڵی پزیشكی ددان لە زانكۆی دندی بەریتانی سەردانی زانكۆی سلێمانی كرد.تیمەكە سەردانی كۆلێژی پزیشكی ددانی زانكۆی سلێمانی كردو لەماوەی چوار ڕۆژدا سەرجەم بەشەكانی كۆلێژەكەیان بەسەركردەوە، ئامانجی سەردانەكەیان دروستكردنی پڕۆگرامێكی خوێندنی سەردەمیانەیە، كە لەگەڵ بنەماكانی ستانداردی خوێندنی پزیشكی ددان لە جیهاندا بگونجێت، بەمەبەستی بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی لەلایەن ڕێكخراوی (GDC) لە وڵاتی بەریتانیا.
.جێی باسە، سكوڵی پزیشكی ددان لە زانكۆی دندی لەسەر ئاستی بەریتانیا لە خوێندنی بەراییدا دووساڵە لەسەر یەك لە پلەی یەكەمدایە
A team from the University of Dundee’s School of Dentistry visited the University of Sulaimani to evaluate its undergraduate and postgraduate programs and assess the university’s infrastructure. During their four-day visit, the team toured all departments within the College of Dentistry. Their goal was to create a modern curriculum that aligns with international dental education standards, with the aim of achieving accreditation from the GDC organization in the UK. Notably, the School of Dentistry at the University of Dundee has been ranked first for two consecutive years in the UK for undergraduate education.