بەستاندەرکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی بەرای و باڵا لە کۆلێج

January 31, 2024
News
Announcements
Img1

بەستاندەرکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی بەرای و باڵا لە کۆلێج

لە پێناو بەستاندەرکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی بەرای و باڵا لە کۆلێجی پزیشکیی ددان زانکۆی سلێمانی.
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و ڕاگرایەتی کۆلێجی پزیشکیی ددان، هەستان بە واژۆکردنی یاداشتی لێک تێگەیشتنی زانکۆی دەندی لە بریطانیا کە ڕانکینی بە پێی تایمس هایەر ئێجیوکەیشن (Times Higher Education) ٢٠١-٢٥٠ و زانکۆی سلێمانی. ئەمەی خوارەوەش دەقی یاداشتنامەکیە:
زانكۆی سلێمانی و زانكۆی دەندی بەریتانی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد
پڕۆفیسۆر د. كۆسار محەمەد، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لەوەفدێكی زانكۆی دەندی بەریتانی كرد كە پێكهاتبوون لەهەریەك لە پرۆفیسۆر ئییان گیلێسپی، جێگری سەرۆکی زانکۆکە لەگەڵ جەیسۆن نۆریس، بەڕێوەبەری پەیوەندییەجیهانییەکان، بە هاوەڵی د.کارزان کەریم ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و پەروەردە.
ئامانجی سەردانەکەیان بەهێزکردنی پەیوەندی ئەکادیمی و پەرەپێدانی هاوبەشی نێودەوڵەتییە لە بواری پزیشکی ددان دا، هەروەها واژۆ كردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بوو لەنێوان هەردوو زانكۆكەدا، كە ئەو یاداشتنامەیە ئاماژەیە بۆ هەوڵە هاوبەشەکان لە پەرەپێدانی پڕۆگرامی پزیشکی ددان، جگەلەوەش دەستپێشخەرییەکانی بڕوانامەی هاوبەش لە نێوان هەردوو زانکۆدا.
هەر لەو سەردانەیاندا وەفدەكەی زانكۆی دەندی سەردانی کۆلێژی پزیشکی ددان ـی زانکۆی سلێمانیان كرد و لەنزیكەوە هۆڵ و تاقیگەكانی خوێندنیان بەسەركردەوە.
زانکۆی دەندی وەک باشترین دامەزراوەی پزیشکی ددان لە بەریتانیا ڕیزبەندی کراوە، لەگەڵ زانکۆی سلێمانی لەئامادەکاریدان بۆ دەستپێکردنی کاری هاوبەشی زانستی، بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی ئەکادیمی بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و توێژەران لەنێوان هەردوو زانکۆکەدا.
Img3

Share It on

Related News 

Img 20240430 Wa0003
April 30, 2024

وۆرکشۆپی کۆلێج

 

کۆلێجی پزیشکیی ددان لە ڕۆژی ٣٠\٤\٢٠٢٤ هەستا بە سازدانی وۆرکشۆپێک بۆ مامۆستیانی کۆلێج کە لە لایەن هەردوو دکتۆری بەڕێز دکتۆر رنا محمد العبيدی و دکتۆر هان نهاد محمد فاضل پێشکەش کرا لە ژێر ناونیشانی

An Introduction to PCR and Bioinformatics

 

On April 30، 2024، the College of Dentistry held a workshop for the college’s teachers، which was presented by Dr. Rana Mohammed Al-Abedi and Dr. Han Nihad Muhammad Fazel, under the title “An Introduction to PCR” and Bioinformatics.

Read more...
calendar-fullchevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram