بەڕێز/ پ.د.کۆسار محمد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژی ٢٨ / ٨/ ٢٠٢٣ بە یاوەری بەڕێز/ پ.د. کاوە جمال، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و تیمی هاوڕێی سەردانی کۆلێجی پزیشکیی ددانی کرد لە کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی. پاشان بەڕێز/ پ.ی.د. ڕەنجدەر محمود عثمان ڕاگری کۆلێج و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج پێشوازیان لێکردن.
لەم سەردانەدا بەڕێزیان چەند شوێنێکی کۆلێجیان بەسەرکردەوە.
پاشان بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گوێبیستی هەواڵ و چالاکی و داواکاری و کەموکورتیەکانی کۆلێج بێت، کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج و سەرجەم بەشە زانستی و کارگێڕییەکانی کۆلێج کرد.
شایەنی باسە لەم کۆبونەوەیەدا بەڕێز ڕاگری کۆلێج هەستا بە پێشکەشکردنی Presentation، کەتیایدا تیشکی خستەسەر پێداویستیەکانی کۆلێج و لەهەمانکاتیشدا تێڕوانینی کۆلێجی بۆ خزمەتکردنی شاری سلێمانی و زانکۆی سلێمانی ڕوونکردەوە.
هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج کێشە و کەموکورتی و پێداویستیەکانی کۆلێجیان ڕوونکردەوە و خستیانە بەردەمی بەڕێزیان.
لەکۆتاییدا سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی بەردەست و پاشان بە پێی توانا، بەڵێنی جێبەجێکردنی کێشە و داواکرییەکانی کۆلێجی دا.