ڕۆژی کۆلێج
بە سەرپەرشتی بەڕێز/ پرۆفیسۆر د. کۆسار محمد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بەشێک لە ستافی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژی ٧ / ٣ /٢٠٢٤ ڕاگرایەتی کۆلێجی پزیشکی ددان هەستا بە ئەنجامدانی ڕۆژی کۆلێج کە تیایدا کۆمەڵێک چالاکی زانستی و تەرفیهی بۆ خوێندکاران ئەنجام درا.
هەروەها کۆمەڵێک هۆڵ و لق و یەکەی پاکژکەرەوەی ناوەندی بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری و تاقیگەی تازە بۆ کۆلێج کرایەوە.
بەم بۆنەیەوە ڕاگرایەتی کۆلێج خۆی بە خۆشحاڵ دەزانێت کە سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکارانی ئەزیزی کۆلێج بکات، هەروەها هیوای سەرکەوتنی ساڵی خوێندن بۆ گشت خوێندکارانی بەرایی و باڵای کۆلێج دەخوازێت.
هەر بەم بۆنەیەوە کۆلێجی پزیشکی ددان بەناوی سەرجەم مامۆستایان و ستاف و هاوڕێیان و خوێندکارانی کۆلێج، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ هاوڕێ و مامۆستای بەڕێزی کۆلێجەکەمان دکتۆرە ( شەوبۆ ) دەخوازین.